خانەوادەکان بۆ ئەوەی بچن بۆ ئیمڕالی سەردانی بەرپرسانیان کرد

خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی تری دورگەی ئیمڕالی بۆ ئەوەی لەگەڵ خزمەکانیان چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن سەردانی بەرپرسانیان کرد.

محەمەد ئۆجالان، بڕای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و مازڵوم دینچ پارێزەرەکی بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردان داواکاری گشتی بورسەیان کرد.

هەروەها ئەمین کۆناری برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات ییڵدرم برای حامیلی ییڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاشیش لە ڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە داوای چاوپێکەوتنیان کرد.

ف.ق