داوا لە وەزیری دەرەوەی سویدکرا، هاوکاری بگەیەنێتە ڕۆژئاوی کوردستان

پارتی چەپی سوید ئاماژەی بە ڕێگری و زەحمەتیەکانی ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و داوای لە وەزیری دەرەوەی سوید کرد، هەوڵی ناردنی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا بدات.

یاسمینە پۆیسۆ پەرلەمانتاری چەپی سوید پڕۆژەیەکی بۆ ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئامادەکرد و کردی بە ڕۆژەڤی پەرلەمان.

پۆیسۆ داوای لە پیتێر ئەریکسۆن وەزیری دەرەوە کرد وڵامی پڕۆژەکە بداتەوە و وەبیریهێنایەوە کە بە هۆی هێرشی دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٩ دا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هاوڵاتیان بە ناچاری ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە و کۆچبەر بوون.

پۆیسۆ ڕایگەیاند، هێزە کوردیەکان کە چەتەکانی داعشیان تێکشکاند و چەتەکانیان دەستگیرکرد، دەبنە ئامانجی هێرشی دەوڵەتی تورک و وتی، "پێویستی سوریا بە هاوکاری مرۆیی هەیە. سوید لە کاتی شەڕدا هاوکاری ئابوری کرد، بەڵام لە ئێستادا دۆخەکە تێکچووەتەوە و پێویستی بەپەلە بە هاوکاری هەیە."

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، حکومەتی سوریا ڕایگەیاندبوو، بە بڕی ١٠٠ ملیۆن کرۆن هاوکاری پێشکەش بە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات ، بەڵام بە هۆی هێرشەکانی تورکیاوە، زەحمەتە هاوکاریەکە بگەیەنرێتە هەرێمە کوردیەکان.

داوای لە وەزیری دەرەوە کرد هەوڵی گەیاندنی هاوکاریەکە بدات.

ف.ق