داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره دۆسیه‌یه‌كی بۆ دادگه‌یی كردنی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌روین بووڵدان، هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات (كه‌جه‌ده) به‌ردان ئۆزتورك، په‌رله‌مانتاری ئامه‌دی هه‌ده‌په ئیمام تاشچیئه‌ر و په‌رله‌مانتاری دێرسمی هه‌ده‌په عه‌لیجان ئۆنلو ئاماده كرد به تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخستن».
داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره وتاری ڕۆژی ٢١ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ی په‌روین بووڵدان-ی كردووه‌ته بیانوو، كه بووڵدان به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له مه‌یدانی جمهوریه‌تی شاری سێرت پێشكه‌شی كردبوو. هه‌روه‌ها بۆ دادگه‌یی كردنی هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده وتاری ڕۆژی ٢١ی مارسی ٢٠١٨ی ئۆزتورك له نه‌ورۆزی ئاگریدا، كراوه‌ته بیانوو.
داواكاریی گشتیی ئه‌نقه‌ره بۆ دادگه‌یی كردنی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ئیمام تاشچیئه‌ر، بڵاوكراوه‌كانی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ٢٤ی ئایاری ٢٠١٨ و لێدوانه‌كانی له ٨ و ٩ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له ئامه‌د، وه‌ك بیانوو پیشان داوه. هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاری دێرسم عه‌لی جان ئۆنلو به‌هۆی لێدوانێكی له ٢١ی مارسی ٢٠١٨ له نه‌ورۆزی دێرسم، له لایه‌ن داواكاریی گشتیی ئه‌نقه‌ره‌وه دۆسیه‌ی بۆ ئاماده كراوه.
دۆسیه‌كه ڕه‌وانه‌ی وزاره‌تی داد كرا بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی توركیا بكرێت به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ر ئه‌و ٤ په‌رله‌مانتاره و دواتر دادگه‌یی كردنیان.
s.m