داواكارییه‌كی دیكه‌ی پارێزه‌رانی ئۆجالان بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی ڕه‌تكرایه‌وه
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ جاری ٧٦٠هه‌م، داوای بینینی ئۆجالانیان كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواكه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ جاری ٧٦٠هه‌م، داوای بینینی ئۆجالانیان كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواكه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان؛ مه‌زڵووم دینچ، ئیبراهیم بیلمه‌ز و ڕازیه توورگووت به‌مه‌به‌ستی بینینی ئۆجالان، جارێكی دیكه داواكارییان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی كۆماری كرد له بوورسا. به‌ڵام هاوشێوه‌ی ٧٥٩ جاری پێشوو، داواكارییه‌كه ڕه‌ت كرایه‌وه و ڕێگه نه‌درا پارێزه‌ران سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ به‌دواوه ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت ئۆجالان ببینن. پێشتر به بیانووی «ناله‌باری كه‌شوهه‌وا»، «كۆسته‌ر خرا بووه» و «كۆسته‌ر چاك ده‌كرێته‌وه» نه‌یانده‌هێشت پارێزه‌ران سه‌ردانی ئۆجالان بكه‌ن. له ٢٠١٦ به‌دواوه، بیانووی «باری نائاسایی»یان زیاد كردووه.
s.m