دوایین ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە تورکیا: ٢١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە

حکومەتی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢١٤ کەس.

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی حکومەتی تورکیا لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکرای کرد، لە سەرتاسەری تورکیا ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ١٣ هەزار ٥٣١ کەس.

بە پێی راگەیێندراوەکەی کۆجا تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و بە گشتی ژمارەیان گەیشتووەتە ٢١٤ کەس.

ز.ش