دوو مۆڵ، کارگەیەک. ٢ باڵەخانە و ٢ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند کە لە ٨ شار لەدژی فاشیستە تورکەکان چالاکیان ئەنجامداوە.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد کە لە شارەکانی بالیکەسیر، تۆکات، ئەستەنبوڵ، دەنیزلی، گەبزە، بورسا، ئسپارتا و ئیزمیر زۆر شوێنکار و ئۆتۆمبێڵیان سووتاندووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ٢٣ی ئەیلول لە بالیکەسیر بارهەڵگرێک، ٢٥ی ئەیلول لە تۆکات مۆڵێکی گەورە، ٢٦ی ئەیلول لە بیکیوزی ئەستەنبوڵیش مۆڵێکی تری گەورە سووتێنراون. لە ئەنجامی سووتاندنی هەردوو مۆڵەکەدا بە ملیۆنان لیرە زیانی ماددی کەوتووەتەوە.

٢٦ی ئەیلول لە ناوچەی ئاجیبایامی دەنیزلی ئۆتۆمبێڵێک، ٢٧ی ئەیلول لە ناوچەی گەبزەی ئەستەنبوڵ کارگەیەکی پالێت، هەمان ڕۆژ لە بۆرسە باڵەخانەیەک سووتێنراون.

٢٧ی ئەیلول لە ئسپارتا بارهەڵگرێک، لە نارلیدەرەی ئیزمیریش ئۆتۆمبێڵێکی تر سووتێنراون.

ف.و