دوورخستنەوە و ئەشکەنجە لە زیندانی تەکیرداغ
زیندانیانی سیاسی کە بە شێوەیەکی خێرا لە زیندانی پیتی (تی) تەکرداغ دوورخرانەوە، بە لێدان و ئەشکەنجە بەسەریاندا سەپێنرا کە خۆیان ڕووت بکەن.
زیندانیانی سیاسی کە بە شێوەیەکی خێرا لە زیندانی پیتی (تی) تەکرداغ دوورخرانەوە، بە لێدان و ئەشکەنجە بەسەریاندا سەپێنرا کە خۆیان ڕووت بکەن.
پێشێلکردنی مافێ مرۆڤ لە زیندانەکانی تورکیا ڕۆژ بە ڕؤژ زیاتر دەبێت. لە زیندانی پیتی (تی) ی ژمارە یەک و دووی تەکرداغ دا زیندانیانی سیاسی دووردەخرێنەوە.
پارێزەرانی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی لەبارەی پرسەکە بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی زیندانەکە بۆ زیندانی ژنان و منداڵان بگۆڕن، زیندانی پیتی (تی) ژمارە یەک و دوویان بە خێرانی چووڵ کرد و زیندانیەکانیان دوورخستەوە کە ١٥ کەسیان لە سەر پرسی پەکەکە سزادراون.
پارێزەران ڕایانگەیاند لە سێ زیندانی پەکەکە کە دوورخرانەوە بە شێوەیەکی ڕووت و بێ جلوبەرگ ئەشکەنجە کران.
ف.ق