دۆخی ته‌ندرووستیی مانگرتوویه‌كی ئه‌ورووپا تێكچوو
مسته‌فا تووزاك یه‌كێك له مانگرتوانی دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه ٩٦ ڕۆژه له مانگرتنی بێسنووردایه، ئه‌مڕۆ باری ته‌ندرووستی تێكچوو.
مسته‌فا تووزاك یه‌كێك له مانگرتوانی دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه ٩٦ ڕۆژه له مانگرتنی بێسنووردایه، ئه‌مڕۆ باری ته‌ندرووستی تێكچوو.
مسته‌فا تووزاك له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ٩٦ ڕۆژه له ئه‌ورووپا له مانگرتنی بێسنووردایه. ئه‌مڕۆ دۆخی ته‌ندرووستیی ناوبراو تێكچوو. پاش ئه‌وه‌ی لێدانی دڵی لاواز بوو ئامبولانس و پزیشك هاتنه شوێنی مانگرتنه‌كه.
مه‌لا مسته‌فا تووزاك به‌ر له ٩٦ ڕۆژ له شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستی به چالاكیی مانگرتن له خواردن كرد. دواتر له شاری دیوسبۆرگ-ی ئه‌ڵمانیا درێژه‌ی به مانگرتنه‌كه‌ی دا. پاشان تووزاك ده‌ربازی شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا بوو و ئێستا له به‌رلین به‌رده‌وامی به چالاكییه‌كه‌ی ده‌دات.
s.m