لە دانیشتنى دوێنێى ئەو دۆزەدا ئیسماعیل ئاکگیول، رەخنەی لە شێوازی دادگایکردنەکە و لێکۆڵینەوەکان کرد و بەرگریى لە خۆی کرد.
ئاکگیول سەرنجی راکێشایە سەر چالاکییەکانى مانگرتن لە دژی گۆشەگیریى قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و رایگەیاند، خاوەنداری لە چالاکییەکانى مانگرتن دەکات.
دوای ئەوەش یەکێک لە سیاسەتمەدارانى کورد بە ناوی عەبدوڵا ئۆجالان کە دانیشتووی فەرەنسایە و لە دادگاکەدا بوو، لەبارەى دۆسیەى دۆزەکە و دواخستنێکى زۆر و بەستنەوەى بە پەکەکەوە قسەى کرد و پرسیاری لەبارەى کۆتایهاتن بە دۆسیەکە و داخستنى لە بەرپرسانی دادگاکە پرسی.
ئۆجالان لەبارەى پرسیاری "دادگای سەربەخۆی فەرەنسا دەیەوێت چی بکات؟" وتى "دادگای فەرەنسا بەپیى بەڵگە و زانیارییەکانى دەزگاى هەواڵگریى تورک دادگاییەکەى بەڕێوەدەبات. خۆی لە خۆیدا دەوڵەتى تورک دوژمنایەتیى کوردان دەکات. ئەوەش هیچ پەیوەندییەکى بە دادگایەکى سەربەخۆوە نییە. ٣ ژنی کورد لە پاریس کوژران، ئەی بۆ بۆ ئەوان هیچتان نەکرد؟".
ئەگەری ئەوە هەیە دادگا دوا بڕیاری خۆی لەسەر ئەو دۆزە بدات.
ر.م