دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر: ٣ ناوەندمان سووتاند

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، یەکینەکانیان لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە و گازیپاشا و کەپەزای شاری ئەنتالیا ئاگریان لە ٣ شوێن بەرداوە و کردوویانە بە خۆڵەمێش.

لە راگەیێندراوێکی دەستپێشخەریەکەدا هاتووە:

"ئەم دەستپێشخەریە موڵکی ئازادیخوازانە و لە دژی دەستدرێژی، ئەشکەنجەدان و قەیومەکانی دوژمن، تۆڵەی هەموو کوردێکی شکۆمەند دەکاتەوە.

ئەوانەی ئازاد نین و نارەزایەتی دەرنابڕن و خاوەنداری لە پیرۆزمەندەیکانی خۆیان ناکەن، لە هیچ شوێنێکی جیهان مافی ژیانیان پێنادرێت.

لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ مەشینێک (ATM-سیستمی بانکی) لە ناوچەی سەیهانی شاری ئەدەنە لە لایەن دەستپێشخەریەکەمانەوە سووتێندرا و بە تەواوەتی بووەتە خوڵەمێش. ئەم سیستمی بانکیانە کە دژایەتی گەلی کورد دەکەن، زیاتر رووبەرووی ئاگری تۆڵەسەندنەوەی دەبنەوە.

هەمان رۆژ (٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠) لە ناوچەی گازیپاشاش ناوەندێک کە مەولود چاویش ئۆغلو وەزیری ناوخۆی تورکیا بەشداری کردنەوەکەی ببوو، لە لایەن هێزەکانمانەوە سووتێندرا.

لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠یش لە ناوچەی کەپەزای شاری ئەنتالیاش مارکێتێکی دوو نهۆمیی فاشیستێک بە ناوی حەسەن چەڤیک سووتێندرا. زیانی ٦ میلیۆن (لیرەی تورکی) بەر ئەو مارکێتە کەوتووە.

ئەوانەی داوای هاوکاریان لە دەولەت دەکرد و دەیانوت، 'سەرمایەی بیست ساڵم رۆی' دەبێت ئەوە باش بزانن کە گەلی کورد رەنجی هەزار ساڵەیان و سووتانی وڵاتاکەیان لە بیر ناکەن. زوو یان درەنگ لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت."

ز.ش