دەوڵەتى تورک لە بۆردۆکس و گۆتەبۆرگ و لۆزان ئیدانە کرا
دەوڵەتى تورک بەهۆی ھێرشە فاشیستییەکانیەوە لە شاری بۆردۆکسی فەرەنسا و شاری گۆتەبۆرگی سوید و شاری لۆزانی سویسیرا ئیدانە کرا.
دەوڵەتى تورک بەهۆی ھێرشە فاشیستییەکانیەوە لە شاری بۆردۆکسی فەرەنسا و شاری گۆتەبۆرگی سوید و شاری لۆزانی سویسیرا ئیدانە کرا.
بۆردۆکس
لە شاری بۆردۆکسی فەرنسا و لەسەر داواى کۆمەڵەى دیموکراتیکى کورد و بزوتنەوەى ژنانی کورد لە فەرەنسا چالاکییەک بۆ ئیدانەکردنی ئۆپراسیۆنە پاکتاوکارییە سیاسییەکانى دەوڵەتى تورک لە دژی هەدەپە رێکخرا.
لە چالاکییەکەدا راگەیاندراو بڵاوکرایەوە و هێرشەکانى رژێمی ئەردۆغان لە دژی گەلی کورد ئیدانە کرا.
گۆتەبۆرگ
لەسەر داوای ناوەندی کۆمەڵطەى دیموکراتیکى کورد و رێکخراوی کۆمۆنی ژنانی شەهید سەما لە شاری گۆتەبۆرگی سوید چالاکییەکە بۆ بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانى دەوڵةتى تورک بۆ سەر هەدەپە لە پارکی برون رێکخرا.
چالاکوانان بۆ بایکۆتکردنی کەرتی گەشتوگوزار و کەلوپەلی تورکی بانگەوازیان بڵاوکردەوە و بە وتنەوەى دروشم هێرشەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەریان بۆ سەر کوردان ئیدانە کرد.
لۆزان
لە شاری لۆزانی سویسراش چالاکییەک بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر گەلی کور و هەدەپە رێکخرا. چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەى کورد لە لۆزان و لە بەردەم شەقامی لاورێنت رێکخرا.
ئەوانەى لە چالاکییەکەدا وتەیان پێشکەشکرد سەرنجیان خستە سەر تێکۆشانی گەلی کورد لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک و رایانگەیاند، تێکۆشان تێکۆشانی دژ بە فاشیزمە و تێکۆشانی مرۆڤایەتییە.
چالاکییەکە بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراو بە زمانی فەرەنسی کۆتایی پێھات.
ژ.ت