دەوڵەتى تورک لە نەمسا و کەنەدا ئیدانە کرا

کوردستانیان لە نەمسا و کەنەدا لەگەڵ دۆستەکانیان رژانە سەر شەقامەکان و هێرشە داگیرکەری و پاکتاوکارییەکانى دەوڵەتى تورک-یان ئیدانە کرد.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا لە بەردەم بینای ئۆپێرا کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک-یان بۆ سەر هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا، شەنگال و مەخمور ئیدانە کرد.

جەماوەری گەل داوایان لە حکومەتى نەمسا کرد، کە لە دژی هێرشەکانى دەوڵەتى تورک هەڵوێستی هەبێت.

لە چالاکییەکەدا وێنەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کرد و ئاڵاکانى یەپەگە بەرزکرابوونەوە.

هەروەها لەبارەى داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورکەوە ژمارەیەکى زۆر راگەیاندراو بەسەر هاووڵاتییانى سنووری چالاکییەکەدا بڵاوکرایەوە.

تۆرۆنتۆ

لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا هێرشەکانى دەوڵەتى تورک ئیدانە کران. کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەردەم بینای پەرلەمانی ئۆنتاریۆ کۆبونەوە و هێرشەکانى سەر مەخمور، شەنگال و هەرێمەکانى پاراستنی مەدیایان ئیدانەکرد.

چالاکوانەکان لە دژی بێدەنگیی هێزە نێونەتەوەییەکان وەستانەوە و دروشمی "فاشیست ئەردۆغان" و "دەوڵەتى تورک لە کوردستان بۆ دەرەوە" و "ئازادی بۆ ئۆجالان"یان وتەوە.

چالاکییەکە بە خوێندنەوەى سرودی گەریلا کۆتایی پێهات.

ژ.ت