دەوڵەتی تورک قەدەغەی چاوپێکەوتنی زیندانەکانی درێژ کردەوە

وەزارەتی دادی تورکیا ڕایگەیاند، قەدەغەی چاوپێکەوتنی پارێزەران و هەموو جۆرە سەردانێک بۆ زیندانەکان جارێکی تر درێژکراوەتەوە.

دەسەلاتی ئاکەپە – مەهەپە بە بیانۆی ئەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانەکان بڵاونەبێتەوە جارێکیتر قەدەغەی چاوپێکەوتنی پارێزەری و خانەوادەکان لەگەڵ زیندانیانی درێژ کردەوە و وەک تر هیچ ڕێوشوێنێکی نەگرتووەتەبەر.

وەزارەتی دادی تورک بە بیانۆی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چوارچێوەی پێشنیازەکانی دەستەی زانستی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ هەفتەیەکی تر چاوپێکەوتنی زیندانەکانی درێژ کردەوە.

وەزارەتی داد بەم بڕیارە سەردانی پارێزەرانی بۆ ناوەندەکانی بڕیاردانیش قەدەغە کرد و جگە لە فەرمانی تایبەت بۆ نەخۆش و دۆخی ئاسایش هەموو جۆرە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ زیندانیان قەدەغەکرد.

ف.ق