رۆژ بە رۆژ ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیادبوودایە
لە سەرتاسەری جیهان ٤ میلیۆن و ٢١٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هاوکات ٢٨٤ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لەگەڵ ئەمەشدا لە چەند وڵاتێک رێوشوێنەکان سست بوونەتەوە.
لە سەرتاسەری جیهان ٤ میلیۆن و ٢١٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هاوکات ٢٨٤ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لەگەڵ ئەمەشدا لە چەند وڵاتێک رێوشوێنەکان سست بوونەتەوە.
ئەمریکا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین قوربانیی داوە، دواتریش هەر یەک فەرەنسا، بەریتانیا، ئەلمانیا، هۆلەندا، بەلجیکا، سویسرا، ئێران و روسیا دێن.
تورکیا
بە پێی ئاماری بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لەو وڵاتە ١٣٨ هەزار و ٦٥٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون و هاوکات ٣ هەزار و ٧٨٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
کەمپینەکەی هەدەپە
لەگەڵ ئەو رێگریانەی دەسەڵاتی ئاکەپە/مەهەپە لە بەردەم کەمپینی پشتیوانی کۆمەڵاتیی هەدەپە دروستی دەکات، کەمپینەکە بەردەوامە. لە چوارچێوەی ئەو کەمپینەدا هاوکاری گەیشتووەتە دەستی هەزاران خانەوادە. تا ئێستا پێویستیەکانی بواری پاککەرەوە، خۆراک و چەندین پێویستی دیکەی بۆ ١٢ هەزار و ٣٠٠ خانەوادە دابین کراوە.
بەندیخانەکان
کۆمەڵەی یاساناسانی هەمدەم، کۆمەڵەی مافی مرۆڤا، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی یاسانان و پشتیوانی خانەوادەی زیندانیانی مەد و کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی، چوارەمین راپۆرتی خۆی لەبارەی بارودۆخی زیندانیانەوە، بڵاو کردەوە.
لە راپۆرتەکەدا کە لە چوارچێوەی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ژیانی زیندانیان ئامادە کردووە، باس لەوە دەکرێت کە رێوشوێنەکان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە بەندیخانەکان، بە پێی پێویست نین.
ئاماری کۆرۆنا لە چەند وڵاتێکی جیهاندا:
ئەمریکا: میلیۆنێک و ٣٦٨ هەزار و ٢١ تووشبوون و ٨٠ هەزار گیانلەدەستدان.
ئیسپانیا: ٢٦٨ هەزار و ١٤٣ تووشبوون و ٢٦ هەزار و ٧٤٤ گیانلەدەستدان.
فەرەنسا: ١٧٦ هەزار و ٩٧٠ تووشبوون و ٢٦ هەزار و ٣٨٠ گیانلەدەستدان.
بەریتانیا: ٢١٩ هەزار تووشبوون و ٣١ هەزار و ٨٥٥ گیانلەدەستدان.
ئەلمانیا: ١٧١ هەزار و ٨٧٩ تووشبوون و ٧ هەزار و ٥٦٩ گیانلەدەستدان.
هۆلەندا: ١٦١ هەزار تووشبوون و ٤١ هەزار و ٧٨٨ گیانلەدەستدان.
بەلجیکا: ٥٣ هەزار و ٤٩٩ تووشبوون و ٨ هەزار و ٧٠٧ گیانلەدەستدان.
سویسرا: ٣٠ هەزار و ٣٤٤ تووشبوون و هەزار و ٨٣٤ گیانلەدەستدان.
ئێران: ١٠٩ هەزار و ٢٨٦ تووشبوون و ٦ هەزار و ٦٨٥ گیانلەدەستدان.
روسیا: ٢٢١ هەزار و ٣٤٤ تووشبوون و ٢٠٠٩ گیانلەدەستدان.
ز.ش