رۆڵەکانى ئاگر ٢ عەمبار و پارکێکی فاشیستەکانیان سوتاند

دەستپێخەریی رۆڵەکانى ئاگر لە بالکیسەر و ئیستەنبول عەمبارێکى کاڵا و کەلوپەل و ئۆتۆپارکێکى چەند نهۆمیی ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند.

بەپێی راگەیاندراوی دەستپێخشەریی رۆڵەکانى ئاگر، لە ١٧ی حوزەیران لە ناوچەى ئەدرەمینت لە بالکیسەر، عەمبارێکى کەلوپەل و کاڵای فاشیستەکان ئاگری تێبەردرا و سوتا و زیانێکى زۆر گەورە بە عەمبارەکە گەیشت.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە ١٨ی حوزەیرانیشدا لە ناوچەى کارتاڵی ئیستەنبول ئۆتۆپارکێکى چەند نهۆمی ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان ئاگری تێبەردراوە و چەندین ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی مۆبایلی لە پارکەکەدا سوتێنران.

دەستپێشخەریی رۆڵەکانى ئاگر رایانگەیاندووە، لە هەموو شوێنێکدا تۆڵە لە فاشیستەکان دەکەنەوە.

ژ.ت