دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە بەرواری نێوان ٨-١٠-ی نیساندا لە ئیزمیر، کۆجاعەلی، ئانتالیا و مێرسین لە دژی ناوەندە ئابوریەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی، زنجیرە چالاکیەکی کاریگەریان ئەنجامدا.
لەم بارەیەوە دەستپێشخەریەکە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"دەوڵەتی تیرۆرستی تورک، خاک و کشتوکاڵی کوردستان، نەوت و هەموو دەوڵەمەندیەکەی هەڵدەلوشێت و دەگوازێتەوە بۆ تورکەکان. بە پارەکەشی بۆمب و چەک و تەقەمەنی دەکڕێت و لەو جێگایەی کوردی لێیە بۆ ئەوەی بیکات بە جەهەنەم، هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات. ئەی ژنی کوردی برسیی ئازادی! ئەی پیاوی کوردی بەشەرەف! ئەی ئەو رۆڵانەی کە لە نسێبین گوللەباران دەکرێن! ئەو ئەو خانەوادانەی کە کەسوکاریان لە رۆبۆسکی بە فڕۆکە پارچە پارچە کران و لە دێرسم رووبەرووی کۆمەڵکوژی بوونەوە! ئەی هەموو ئەو پیر و گەنجانەی لە شارە گەورەکانی تورکیا کار دەکەن!، ئێوەش گورزێک لە تورکە فاشیستەکان بوەشێنن! لەوانەیە هەر کەس نەتوانێت، هەموو شتێک بکات، بەڵام بیگومان شتێک هەیە کە هەموو کەسێک دەتوانێت بیکات. بۆ ئەمەش مرۆڤ خاوەنی شەرەف بێت بەسە.
ئەندامەکانمان لە دەستپێشخەریەکەدا، لە ئیزمیر-کاراباغلار جامی هەموو بانک و(ATM) مەشینەکانیان شکاند و زیانێکی زۆری مادیان لە دەوڵەتدا. ئێوەش! بەڵێ تۆش بە زمانی خۆت، بە دەستی خۆت، بە چاوی خۆت، بە قاچەکانت، زیان لە فاشیزم بدە. ئەگەر نەشتوانی ڕێبکەی، تف بکەرە روویان. تۆش قسەی ناشیاویان پێ بڵێ. هەر شتێکی ئەوانت بەر دەست کەوت بیسووتێنە. وەکو چۆن کوردستان بێکار هێڵرایەوە، تۆش هەموو کارگەکانیان بسووتێنە. رێگاکانیان بە بەرد دابخەن. خۆڵ و خاشاکەکەیان بڕێژنە ناو شەقامەکان و شارەکانیان پیس بکەن. چیمەنەکانیان تێبدەن. ئەمە دوژمنێکی بێحورمەت و خۆفرۆشە. دوژمنی ئێسقانەکانیشمانە، دوژمنی مردووکانیشمانە، دوژمنی منداڵ و رۆڵەکانمانە و زیاتر لەمانەش هەر شتیک بە ناوی کورد هەبێت، دوژمنی هەموویەتی.
تەنها شتێک کە پێویستە بکرێت ئەمەیە، ئێمەش بۆ ئەو دوژمنە لەشفرۆشە، دەبین بە دوژمن. ئەگەر فاشیستە بێحورمەتەکان و دەوڵەتی قێزەوەن و داگیرکەری تورک، گوێی لە داواکاری و کاردانەوەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بگرتایا و سیاسیانە قسەیان بکردایا، ئەمڕۆ ئەندامانی گرۆپی یوروم لە ژیاندا دەبوون. با هیچ کەسێک خۆی هەڵنەخەلەتێنێت. تەنها زمانێک هەیە کە دوژمن لێی تێدەگات. ئێمەش بە هەمان زمان قسەیان لەگەڵ دەکەین. لەسەر ئەم ئەساسە، گشت گەلی کوردی بەشەرەف و بە نامووس، ئەندامەکانی دەستپێشخەرەیەکەمان، بە بێ گوێدان و جیاوازیکردن لە نێوان گەورە و بچوکیان، لە هەر کوێیەک بن با ببن، هەر چیەکیان لەدەست دێت، دەبێت زیان لە فاشیستەکان بدەن، دەبێت دڵ و گیانیان بسووتێنن، ئارامیان بشێوێنن و بەم شێوەیە تۆڵەی سەدان ساڵەمان بسەنێنینەوە."
چالاکی
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لەبارەی چالاکیەکانیانەوە ئەم زانیاریانەی بڵاو کردەوە:
"٨ی ئایار
لە ناوچەی کاراباغلاری ئیزمیر هەموو جامەکانی مەشین (ATM) و بانکەکانی ناوچەکە لە لایەن ئەندامەکانمانەوە بە بەرد شکێندران. لە ئەنجامدا دەوڵەت زیانێکی گەورەی مادی بەرکەوت و کاروباری پارەدان لە بانکەکان بە تەواوەتی وەستا و (ATM)ی ناوچەکەش پەکی کەوت.
٩ی ئایار
لە ناوچەی گەبزەی کۆجاعەلی لە ناوچەی پیشەسازی پلاستیکوان، کارگەیەکی دروستکردنی پەردەمان سووتاند. هەر چەندە ١٧ ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە ناوچەکە و دەستیان بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کرد، بەڵام نەیانتوانی ئاگرەکە کۆنترۆل بکەن و کارگەکە بە تەواوەتی سووتا و بە کەڵک نەما و زیانێکی زۆری مادی بەر سەرمایەدارانی ئاکەپە کەوت.
١٠ی ئایار
لە ناوچەی مورادپاشای ئانتالیا باڵەخانەیەکی مێژووی لە ناوچەی سیت، بە بڵێسەی پیرۆزی ئاگرەکەمان سووتا. بەو پێیەش ئەو باڵەخانە مێژوویە لە لاپەڕەکانی مێژوودا ون بوو. ئەم چالاکیە لە دژی ئەو هۆشمەندیە ئەنجام درا کە حەسکێفی مێژویی کە خاوەنی مێژوویەکی ١٢ هەزار ساڵەیە و ژێرئاو دەکرێت. هەڵوێستمان لە دژی ئەو کەسانەی مێژوو و نرخە پیرۆزە کلتوریەکانمان تاڵان دەکەن، ئیدی بەم شێوەیە دەبێت.
لە گەڕەکی تەجەی سەر بە ناوچەی مەزیتلی لە مێرسینیش، کارگەیەک سووتێندرا. لە ئەنجامدا کارگەکە بە تەواوەتی لەناو چوو. ئاگرەکە کە چەندین کاتژمێر بەردەوام بوو، زیانێکی گەورەی لە سیاسەتە قێزەوەنەکانی ئاکەپەدا."
ز.ش