رێپێوانە درێژمەوداکەی جنێڤ-ستراسبورگ لە دووەم رۆژیدایە

رێپێوانە درێژمەوداکەی کورد و دۆستانی لە دژی پلانگێری نیودەوڵەتی ١٥ی شوبات، کە لە جنێڤ دەستی پێکردبوو، لە دووم رۆژیدا لە لۆزان بەڕێوە چوو.

چالاکەوانان کە لە ناویاندا، سیاسەتمەدار، رۆشنبیر، نووسەر و نوێنەری چەندین رێکخراویشی تێدایە، دوێنی ستارتی رێپێوانەکەیان لە جنێڤەوە دەستپێکرد و دوای گردبوونەوە جەماوەرییەکەی بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە کۆنسێرتێک کۆتاییان بە رۆژی یەکەم هێنابوو.

ئەمڕۆش لە لۆزان لە کاتژمێر ١٢:٠٠ بە کاتی ئەوروپا چالاکەوانان لە گۆڕەپانی پارکینگ بەلەریڤ گردبوونەوە و بەرەو گۆڕەپانی ریپۆنە بەڕێ کەوتن.

لە رێپێوانەکەدا پانکارتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان و بۆ کوردستان پێگە' بەرز کرایەوە و پەیام و دروشمی ئازادی بۆ ئوجالان و پیکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی وترانەوە.

لەبارەی گۆشەگیری و داگیرکەری بڵاوکراوە، بڵاو کرانەوە

چالاکەوان کە لە بەردەم ئەو باڵەخانەی لە لۆزان کوردستانی کرد بە چوار پارچە، گرد بوونەوە، چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا بە زمانی فەرەنسی پەیامێک پێشکەش کرا و بە بێ وەستانیش دروشمی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، پێگە بۆ کوردستان' بەرز کرانەوە.

هاوکات بلاوکراوەی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان و قرکردن و کۆمەڵکوژیەکانی دژی کوردستان، بڵاو کرانەوە.

دواتریش کوردستانیان و دۆستانیان کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی جەماوەرییان ساز کرد.

هەروەها بڕیار دراوە، ئەم شەو لە ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیمۆکراتیک لە پاریس پانێلێک ساز بکرێت و بەم شێوەیە کۆتایی بە دووەم رۆژی رێپێوانە مەردا درێژەکەی لۆزان بهیندرێت.

" ئیدی لۆزان هیچ واتایەکی نەماوە"

چالاکەوانان کە لە ساڵی ٢٠١٢وە هەموو ساڵێک بەشداری رێپێوانی مەودا درێژ دەکەن، داوای ئازادی بۆ ئۆجالان دەکەن و لەم چوارچێوەیەدا لێدوانێکیان دا بە ئاژانسی هەواڵی فورات و وتیان:"ئیدی لۆزان هیچ واتایەکی نەماوە. تا ئەو رۆژەی ئوجالان ئازاد نەبێت و کوردستان پێگەی خۆی وەرنەگرێت، چالاکییەکانمان بەردەوام دەبن."

ز.ش