رێپێوانە مەودادرێژەکەی گەنجان لە دوایین رۆژیدایە

رێپێوانەکە مەودادرێژەکەی گەنجانی کورد و ئەنتەرنالسیۆنالیستەکان کە لە فرانکفۆرتەوە دەستی پێکردبوو، ئەمرۆ لە ساربوروکین کۆتایی پێدێت.

رێپێوانە مەودادرێژەکە کە لە ئەلمانیا، فەرەنسا و سویسراوە ١١٠ گەنج بەشداریان تێدا کردووە، ئەمڕۆ ١٣ کیلۆمەتر رێدەکەن. گەنجان لە وێستگەی قیتاری ئینگبیرتەوە بەرە ساربوروکین بەڕێکەوتن.

رێپێوانەکە بە دروشمی "رێگا بە گۆشەگیری مەدە، لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئازاد بژی" بەڕێوە دەچێت و هاوکات لەگەڵ هەوڵە تێکدەرانە و فشارەکان، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لە شەشەمین رۆژیدا بەرداوامە. دروشمی رێپێوانە مەودادرێژەکەی ئەمڕۆی گەنجان "وڵاتپارێزی" بوو.

لەگەڵ هێرشە تێکدەرەکانی پۆلیسی ئەلمان و کەشوهەوا ساردەکەی زستان، گەنجان بە جۆش و خروشەوە بەردەوامن لە رێپێوانەکەیاندا. دایکانی کورد و کۆمەڵگای ئەلمانیش پشتیوانی لە رێپێوانەکە دەکەن. بڕیار وایە لە شاری ساربروکین کۆتایی پێبێت.

دوای رێپێوانەکەش بڕیار وایە گەنجان لە هۆڵێک کۆ ببنەوە و رێپێوانە شەش رۆژییەکەیان گۆتۆبێژ بکەن.

هاوکات گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان بڕیار وایە سبەینی ١٤ی مانگ بچن ب شاری ستراسبورگی فەرەنسا و لەوێش لەگەڵ چالاکەوانانی رێپێوانە مەودادرێژەکانی دیکە کۆ ببنەوە و بەرەو کۆنسەی ئەوروپا بەڕێ بکەون.

ز.ش