رێپێوانەکەی مارسیلیا لە دووەم رۆژیدا بەردەوامە

رێپێوانەکەی شاری مارسیلیای فەرەنسای کە لە دژی پلانگێرییە نیودەوڵەتییەکەی ١٥ی شوبات دەستی پێکردبوو، لە دووەم رۆژیدا بەردەوامە.

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا رێپێوانێکی بەرفراوان کە لە دژی پلانگێرییە نێودەوڵەتییەکەی ١٥ی شوبات بۆ ماوەی سێ رۆژ دەستی پێکردبوو، لە دووەم رۆژیدا بەردەوامە.

لە Bordeaux, Montpellier, Toulouse, Dragunyan  و Lyon چەندین کەس بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کردووە.

رێپێوانەکە دوێنێ لە بەردەوم شارەوانی Martigues دەستی پێکرد. لە یەکەم رۆژدا، چالاکەوانان لە شاری Martigues دەستیان بە رێپێوانەکە کرد و شەو لە هەمان شار مانەوە و ئەمرۆ کە دووەم رۆژی رێپێوانەکەیە، لە هەمان شار دەستیان بە رێپێوانەکە کرد.

بڕیار وایە ئەمرۆ رێپێوانەکە لە ناوچەی Antionی مارسیلیا کۆتایی پێ بێت. سبەینێش لە کاتژمێری ١٠:٠٠ بە کاتی ئەوروپا لەو ناوچەیەوە دەست پێدەکات و تا گۆرەپانی Vieux Port لە مارسیلیا بەردەوام دەبێت و بە گردبوونەوەیەکی جەماوەری کۆتایی بە رێپێوانە سێ رۆژییەکە بهێندرێت.

ز.ش