رێپێوانەکەی گەنجان چوار رۆژە بەردەوامە، 'لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئازاد بە!'

رێپێوانە مەودا درێژەکە کە لە دژی پلانگێری نیودەوڵەتی ١٥ی شوبات دەستی پێکردووە، لە چوارەم رۆژیدایە. گەنجان لە شاری بەنشێمەوە دەستیان بە رۆژی چوارەمی رێپێوانەکە کرد.

رێپێوانە مەودا درێژەکە، کە بە مەبەستی ئیدانەکردنی پلانگێری نیودەوڵەتی، لە شاری فرانکفورتی ئەلمانیاوە دەستی پێکردبوو، لە چوارەم رۆژیدا بەڕێوە چوو. لە رۆژی چوارەمدا رێپێوانە مەودا دریژەکە لە شاری بەنشیمەوە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" دەستی پێکرد.

گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە دژی هەوڵە تێکدەرەکانی پۆلیس ئەلمان، لە رێپێوانەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرز کردەوە.

دوایین وێستگەی رێپێوانە مەودا درێژەکەی ئەمرۆ، شاری مانهێمی ئەلمانیایە و بڕیار وایە نزیکەی ١٠٠ گەنجی چالاکی بەشدار لە رێپێوانەکەدا، لە ناوەندی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کورد تەماشای فیلمی "بانگی خۆر" بکەن."

لە ئەنجامی رێپێوانەکەی دوێنێی دارمستاد-لوسەنپلاتز گەنجێکی ئەلمان لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کرابوو.

ز.ش