رێکخراوەکانى دەستپێشخەریی پشتگیریی لە زیندانییەکان، کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵگە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن- مەد / KON-MED)، کۆنفدراسیۆنی کۆچبەرانی ژێردەست و چەوساوە لە ئەوروپا (ئاڤەگ – کۆن/ AvEG-Kon)، یەکێتی ژنانی سۆسیالیست (SKB)، تێکۆشەرانى گەنج (YS)، راگەیاندراویان بڵاوکردەوە و پیرۆزباییان لە سەرکەوتنی بەرخودێران کرد.
(کۆن - مەد/ KON-MED) یادی شۆرشگێڕانی گیانبەختکردوو (زولكوف گهزهن، ئایتهن بهچهت، مهدیا چنار، زههرا ساغڵام، یۆنجا ئاكجی، مەعسوم پامای، سیراج یوكسهك، ئومید ئاجار و ئوگور شاكار) وەبیر هێنایەوە و رایگەیاند، سەرکەوتن هی ئەوانە.
لە ڕاگەیاندراوەکە، سڵاو لە کوردستانییان و دۆستەکانیان کراوە، کە لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەدا، لە ماوەی ئەو ٧ مانگەی بەرخودان دا لە شەقامەکان بوون و بوونە دەنگی بەرخودێرەکان و سەرکەوتنی ئەو هەنگاوەیان لێ پیرۆز کرا.
لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە، بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلی کورد و کوردستان پێویستە لە ئێستا بەدواوە تێکۆشان بەهێزتر بکرێت.
(ئاڤەگ – کۆن/ AvEG-Kon) و(SKB) و(YS)ش رایانگەیاند، ئەو بەرخودانە ٢٠٠ رۆژیە لە دژی رژێمە دیکتاتۆرییەکەی ئاکەپە ومەهەپە بەڕێوەچوو، بووە دیارییەک بۆ مێژووی شکۆداری گەلان.
رێکخراوەکان ئەوەشیان وت، گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی پێهاتووە و قەدەغەی چاوپێکەوتن کۆتایی پێهاتووە، بەڵام تاکە گرەنتییەکەشی تێکۆشانی رێکخستنبوونی گەلانە.
لە راگەیاندراوەکەدا وتراوە: "بەرخودانێکی میژوویی کۆتایی پێهات، بەڵام تێکۆشان دژی زوڵم و شەڕی فاشیست و داگیرکەران بە پێداگری و بە بڕیاربوونەوە بەردەوام دەبێت".
دەستپێشخەریی پشتگریی لە زیندانییەکان سڵاویان بۆ لەیلا گیوڤەن و هەموو بەرخودێرانی رۆژووی مردن نارد و سەرکەوتنیان لێ پیرۆز کردن.
ر.م