زیندانیان ئەشکەنجە دەدرێن و دەخرێنە زیندانی تاکەکەسیەوە
ئەو زیندانیانەی لە زیندانی پیتی (تی) تارسووسەوە بۆ زیندانی ئاکسارای دوورخراونەتەوە، ئەشکەنجە دەدرێن و دەیانخەنە زیندانی تاکەکەسیەوە.
ئەو زیندانیانەی لە زیندانی پیتی (تی) تارسووسەوە بۆ زیندانی ئاکسارای دوورخراونەتەوە، ئەشکەنجە دەدرێن و دەیانخەنە زیندانی تاکەکەسیەوە.
١١ زیندانی ٢٨ی شوبات لە زیندانی پیتی (تی) تارسووس بۆ زیندانی پیتی (تی) ئاکسارای دوورخرانەوە. بە پێی زانیاریەکان زیندانیان لە کاتی دوورخستنەوەدا ئەشکەنجە دراون و ئێسقانی هەندێکیان شکێنراوە و خراونەتە زیندانی تاکەکەسیەوە.
'ئێسقانیان شکێنران'
بشار بیلەن کە ئەشکەنجەدراوە ٦ی ئازار لەگەڵ عەلی بیلەنی برای چاوپێکەوتنی ئەنجامدا و باسی ئەشکەنجەکەی کرد. عەلی بیلەن وتی، کاتێک براکەیان گواستووەتەوە لێیان داوە و ئەشکەنجە دراوە. لەبارەی ئەشکەنجەی زیندانی ئاکساراش وتی، "یەکەم رۆژ گاردیانەکان داوایان کردووە کاتێک ناوەکانیان دەخوێندرێتەوە، هەستنە سەر پێ. زیندانیانیش ئەوەیان قبوڵ نەکردووە و ئەشکەنجە دراون. دوای ئەشکەنجە ئێسقانی براکەم و زیندانیانی تر شکێنراوە. دەست و شانی براکەمیان شکاندووە. نەیانبردووەتە نەخۆشخانەش. هەموویان لە زیندانی تاکەکەسیدا ڕاگیراون. رێگا نادەن لەگەڵ هاوڕێکانیان قسە بکەن. زانیاری لەسەر یەکتری بەدەستناهێنن."
ف.ق