سبەینێ یادی قوربانیانی فەرمانەکەی شەنگال دەکرێتەوە

قوربانیانی کاتی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر شەنگال (فەرمانەکە) بە مەراسیمێک بەبیر دەهێنرێنەوە، کۆمیتەی ئامادەکار داوا دەکات هاوڵاتیان بەشداریی فراوان لە مەرەسیمەکەدا بکەن.

ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال، بە مەراسیمێک پێنجەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بۆ بیرهێنانەوەی قوربانیانی بەڕیوەدەبات، ئامادەکارییەکان تەواوبوون و کۆمیتەی ئامادەکار بانگەوازیی بڵاو کردەوە.

بەپێی بانگەوازییەکە و بەرنامەی مەراسیمەکە، بەیانی کاتژمێر ٠٣:٠٠ دوانیوەڕۆ لە سەردەشتی چیای شەنگال مەراسیمەکە دەستپێدەکات، لە مەراسیمەکەدا کۆمەڵکوژی شەرمەزار دەکرێت و قوربانیانی فەرمانەکە بەبیر دەهێنرێنەوە.

لە مەراسیمەکەدا لەسەر ناوی ڕێکخراوەکان وتار پێشکەش دەکرێت و سروود دەوترێت.

بۆ پاراستنی مەراسیمەکە، لەلایەن ئاسایشی ئێزدیخانەوە ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر.

کۆمیتەی ئامادەکار داوا لەهەموو خەڵکی شەنگال دەکات، کە بەشداریی لە مەراسیمەکەدا بکەن.

ک-ش