سیاسەتمەدارە کوردە دەستگیرکراوەکان لە ئاسایشی ئەنقەرە ژەهراوی بوون

ئومێد دەدە جێگری هاوسەرۆکانی هەدەپە رایگەیاند، سیاسەتمەدارە دەستگیرکراوەکان ژەهرای بوون و رەوانەى نەخۆشخانە کراون.  راشیگەیاند، ئایهان بیلگەن لە دوای پێدانی موغەزی رەوانەى ئاسایش کرایەوە و ٢ سیاسەتمەداری تریشیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە.

ناوەندی گشتیی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، هەندێک لە سیاسەتمەداران بەهۆی 'لێپرسینەوەى کۆبانێ' لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ دا دەستگیرکران، ئەو سیاسەتمەدارانە بەهۆی خواردنەوە لە دەستبەسەریدا ژەهراوی بوون. دوای ئەوەى هەواڵی نەگواستنەوەى سیاسەتمەداران بۆ نەخۆشخانەمان پێگەیشت و رێگریش لەوە کرا کەس سەردانی سیاسەتمەدارەکان نەکات، ئەندامانی حیزبەکەمان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەکە کۆبوونەوە.

پەرلەمانتارانی هەدەپە هۆشیار ئۆزسۆی، نوران ئیمیر، فیلیز کەرەستەچی ئۆغڵو، حوسێن کاچماز و ئەرداڵ ئایدەمیر لە ناو جەماوەری گەلدا بوون لە بەردەم ئاسایشی ئەنقەرە. دوای ماوەیەک رێگا درا، ئومید دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکانی هەدەپە بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ و بەرپرسیاری پارێزەران سەردانی سیاسەتمەدارە دەستگیرکراوەکان بکات.

ئومێد دەدە بە ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیای راگەیاند، ئایلا ئاکات ئاتا، سری سورەیا ئۆندەر و ئایهان بیلگەنی بینیوە. ئایهان بیلگەنیان بردووە بۆ نەخۆشخانە و موغەزییان پێداوە و لە پشکنینی خوێنەکەیدا دەرکەوتوە، تووشی هەوبون و ژەهراوی بوون بووە و دوای ئەوەى دەرمانیان پێداوە دۆخی بەرەو باشی رۆیشتووە.

ئومێد دەدە راشیگەیاند، ئایلا ئاکات ئاتا-ش نەخۆش کەوتووە، بەڵام دۆخی ئەوەندە خراپ نەبووە کە رەوانەى نەخۆشخانەى بکەن، بەڵام ئەندامانی پێشووی دەستەى بەڕێوەبەریی ناوەندیی هەدەپە، جان مەمیش و ئیسماعیل شەنگیون هێشتا دۆخی تەندروستییان باش نەبووە و دوای ئەوەى موغەزییەکانیان تەواو بووە گەڕاندونیانتەوە بۆ ئاسایش.

ئومێد دەدە باسی ئەوەشیکرد، ئەو سیاسەتمەدارانە بەهۆی ئەو خواردنەوە ژەهراوی بوون کە پێیاندراوە، بۆیە بردونیان بۆ نەخۆشخانە و ئەوەشی وت "ئێمە لەو بڕوایەداین، کە بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی بوو بن".

دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ سیاسەتمەدارە دەستگیرکراوەکاندا، پەرلەمانتاران و جەماوەری گەل لە بەردەم ئاسایش بڵاوەیان لێکرد.

ژ.ت