سەردانى پارێزەران بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان جارێکیتر رەتکرایەوە

٧٩٩هەمین سەردانى پارێزەران بۆ بینینى ئۆجالان لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە رەتکرایەوە.

پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئیبراهیم بیلمەز، سەربای کۆکلو، مەزڵوم دینچ و رازییە تورگوت بۆ ئەوەى دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن، دێنێ بۆ ٧٩٩هەمین جار سەردانى داواکارى گشتیى دەوڵەتى تورکیان لە بورسا کرد.

داواکاری گشتیى دەوڵەتى تورک لە بورسا جارێکیتر داواى پارێزەرانى بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان رەتکردەوە.

ر.م