سەرۆک کۆماری عێراق: هێرشەکەی تورکیا گروپە تیرۆریستیەکان بەھێز دەکات

بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، لە تویتێکدا هێرشەکەی سوپای تورکیای بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریای شەرمەزار کرد و ئەوەش راگەیاند ھێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا پێشێلکارییەکی مرۆییە. ئەوەشی خستەڕوو کە گروپە تیرۆریستیەکان بەھێز دەکات.

سەرۆک کۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح، لە هەژماری خۆی لە تویتەر هێرشی سوپای تورکیای شەرمەزار کرد و وتیشی، ھێرشی سەربازی تورکیا بۆ ناو سوریا، دەبێتە ھۆی دروستبوونی قەیرانێکی مرۆیی بێ ئەندازە و گروپە تیرۆریستیەکان بەھێز دەکات .

لە بەشێکی تویتەکەی بەرهەم ساڵح هاتووە:"جیھان پێویستە یەکگرتووبێت بۆ ڕێگەگرتن لە کارەسات، چارەسەرە سیاسیەکان زیادبکرێت سەبارەت بەمافی ھەموو سوریەکان بەتایبەتی کوردەکان، بۆ ئاشتی و شکۆ و ئەمنیەت". سەرۆک کۆماری عێراق وادەڵێت.

هێرشەکەی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەسەر ئاستی هەرێمی و جیهانی کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە و داوای کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و کۆمکاری عەرەبی دەکرێت.