سەرۆکانی ٤٥ رێکخراو و کۆمەڵەی پارێزەران بەرەو ئەنقەرە بەرێککەوتن

لە دژی ئەو گۆڕانکارییانەى کە ئاکەپە و مەهەپە دەیانەوێت لە کار و سیستمی هەڵبژاردنی رێکخراو و کۆمەڵەکانى بواری پارێزەریدا ئەنجامی بدەن، ژمارەیەکى زۆر لە رێکخراو و کۆمەڵەکانى پارێزەران لە ئیستەنبولەوە بەرەو ئەنقەرە بە رێککەوتن.

سەرۆکانی ٤٥ رێکخرا و کۆمەڵەی پارێزەران لە دژی دەستێوەردانەکانى ئاکەپە و مەهەپە لە سەرتاسەری تورکیا لە ئیستەنبول کۆبونەوە و بە دروشمی "بەرگریکردن رێدەکات" بەرەو شاری ئەنقەرە دەستیان بە رێپێوان کرد.

محەمەد دوراک ئۆغڵو سەرۆکی کۆمەڵەى پارێزەرانى ئیستەنبول لە دژی مەترسییەکانى سەر کۆمەڵەکەی لەلایەن لایەنگرانی دەسەڵاتەوە بەرەو بینای دادی ئیستەنبول دەستی بە رێپێوان کرد. دوراک ئۆغڵو رایگەیاند "دەسەڵات دەیەوێت کۆمەڵەکە وشک بکات و بیدۆشێت".

راشیگەیاند، رێگا بەوە نادەن و پلانی ئەوەی داناوە، تەنها خۆی تاوەکو ئەنقەرە بە رێپێوان بڕوات.

ژ.ت