عێراق قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆ ماوەی هەفتەیەک درێژکردەوە

بە هۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، حکومەتی عێڕاق بڕیاریدا بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرانسەری عێراق بەردەوام بێت.

لە ماوەی ڕابردودا شانەی قەیرانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی هەفتەیەک قەدەغەکردنی هاتوچۆی ڕاگەیاند و دوێنێ ئەو ماوەیە کۆتایی هات.

 دوبارە لە کۆبونەوەیەکدا مەترسیی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تاوتوێکرد و بڕیاریاندا قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەی هاوڵاتیان لە ماڵەکانیاندا بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە بەردەوام بێت.

ماوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆی هاوڵاتیان لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و تاکو یەکشەمەی داهاتو کە دەکاتە ١٤ی ٧ی ٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت. هەروەها لیژنەکە داوای لە هاوڵاتیان کرد پابەندی ڕێنماییەکان بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە لە پێناو کۆنترۆڵکردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە کە لەمڕۆدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.

ژ.ت