عێڕاق ئامادەکاری گەڕانەوەی هاوڵاتیانی دەکات لە دەرەوەی وڵات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد لە ماوەیەکی کورتدا هەموو ئەو هاوڵاتیانەی بە هۆی وەستانی گەشت و قەدەغەی هاتوچۆ لە دەرەوەی وڵات ماونەتەوە، دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێڕاق.

بە سەدان هاوڵاتی عێراقی کە سەردانی دەرەوەی وڵاتیان کردبوو بە مەبەستی خوێندن، نەخۆشی، بازرگانی و چەند حاڵەتێکی تر/ بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕاگرتنی سەرجەم هاتوچۆ و گەشتەکانی نێوان وڵاتان، نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان و گیریان خواردووە، بەڵام لە ئێستادا وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق کار دەکات بۆ گەڕانەوەیان.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە لەم ماوەیەدا ٢ فرۆکەی هێڵی ئاسمانی عێڕاق لە نیودلهی پایتەختی هندستان ٤٠٠ هاوڵاتی عیڕاقی کە ماوەیەکە لەوێ گیریان خواردوە، دەگەڕێننەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

ز.ش