فیلمەکەى مانگی سووری کوردستان لەسەر رۆژئاوا لە ئیتالیا بووە جێگای بایەخ

لقی ئیتالیای مانگی سووری کوردستان لەبارەى دڕەندەیى داعشەوە فیملێکى دیکۆمێنتاری نمایشکرد. ئەو فیلمە دیکۆمێنتارییە لە ئیتالیادا بووە جێگەى سەرنج و بایەخ.

دیکۆمێنتارییەکەى مانگی سووری کوردستان لەسەر بەرخودانى کۆبانێ و دڕندەیى داعشە و فیلەمەکە بۆ یەکەمجار لە ٩ی شوباتدا نمایشکرا.

فیلمەکە لەلایەن ئەنریکۆ دیل گامبا و گیاکۆمیۆ سینی-یەوە ئامادە کراوە، کە لە رێکخراوی مانگی سووری کوردستاندا کار دەکەن.

فیلمەکە بۆ جاری دووەم لە سێشەممە ١١ی شوبات لە سینەمای دووی ناوەندی کولتوری ڤیرتیگۆ لە شاری لیڤۆرنۆ نمایشکرا.

فیلمەکە بە پشتیوانیى شارەوانی لە زانکۆکان، پەیمانگەکان، ئامادەییەکان و ناوەندییەکانیشدا نمایشکرا. هەر لەو پێناوەدا ناوی فیلمەکە لە لیستی پۆلۆ لیسالی فرانسیسکۆ سیسیۆنی نمایشکرا.

بەڕێوەبەرانی مانگی سووری کورد لە ئیتالیا رایانگەیاند، بینەران لە ئیتالیادا زۆر بە سەرنج و وردییەوە سەیری فیلمەکەیان کرد و دڵخۆشیی خۆیان بۆ فیلمێکى لەو جۆرە گرنگ خستووەتەڕوو.

ژ.ت