قڕکردنی سیاسی لە چەولیک و مەرسین شەرمەزار کرا

هێرشی قڕکردنی سیاسی لەدژی هەدەپە لە چەولیک و مەرسین شەرمەزار کرا

لە چەولیک و مەرسین لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە چالاکی دانیشتن ئەنجامدران و قڕکردنی سیاسی شەرمەزار کرا.

وەیسی کارا هاوسەرۆکی ڕێکخستنی هەدەپە لە چەولیک هێرشەکانی سەر هەدەپەی شەرمەزار کرد و وتی، "ئۆپەڕاسیۆنەکان ناتوانن لە دۆزەکەمان دوورمان بخەنەوە. زیاتر بەهێزمان دەکەن. لەدژی بەڕێوەبەر و پەرلەمانتارەکانمان کە دەستگیرکراون ئەشکەنجە ئەنجام دەدرێت. پێویستە بە زوترین کات دەست لەم هەڵوێستە هەڵگرن. هەدەپە گەلە و گەلیش بێدەنگ ناکرێت."

لە مێرسین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ناونیشان و گولبەهار شۆفەر هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەو شارە و بارش کارابییک ئەندامی ئەنجومەنی پارتەکە دەستگیرکران.

ڕێکخستنی هەدەپەی مەرسین لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە کۆبوونەوە و دەستگیرکردنی شۆفەر و کارابییکیان شەرمەزار کرد.

لەسەر ناوی ئەندامانی پارتەکە ئەرجان ئاڵپ جێگری هاوسەرۆکی هەدەپە قسەی کرد و ئۆپەڕاسیۆنەکانی دژی پارتەکەیانی بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، ئەوان داهاتوو، دادپەروەری، یەکسانی و دیموکراسی وڵات ڕادەستی ئاکەپە ناکەن و وتی،"ئەگەر ئەو شتەی هاوسەرۆکەکەمان کردبێتی تاوان بێت، ئێمە هەموومان تاوانمان کردووە.

دواتر چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.

ف.ق