قڕکردنی شەنگال لە ئەوروپا شەرمەزار دەکرێت

لە زۆر شاری وڵاتانی ئەوروپا هێرشی قڕکەری داعش لە بەرانبەر ئێزدیان شەرمەزارکرا. لە چالاکیەکاندا ڕۆڵی پەکەکە لە ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدیدا بەرزڕاگیرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ئەوروپا لەدژی ساڵیادی قڕکردنی ئێزدیان بە دەستی چەتەکانی داعش ڕژانە ناو شەقامەکان.

ستۆکهۆڵم

لە ویستگەی ناوەندی میترۆ و گۆڕەپانی سیرگیلستۆرگی ستۆکهۆڵمی سوید بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆەمڵگای کوردی دیموکراتی سوید و ئەنجومەنی ژنانی ئامارا چالاکیەک ئەنجامدرا و قڕکردن لەسەر ئێزدیەکان شەرمەزارکرا. لە چالاکیەکەدا باسی ئەوەکرا کە هێرشی داعش قڕکردنی ژنە و بانگەوازی بۆ پشتگیریکردن لە کوردانی ئێزدی کرا.

لەندەن

لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی گەلی بەریتانیا، ئەنجومەنی گەلی کورد لە لەندەن و دەستپێشخەری ژنانی کورد لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیان لە گۆڕەپانی ترافالگیر، چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورک شەرمەزارکران. لە قسەکردنەکاندا راگەیەنرا، پەکەکە بە فریای کۆمەڵگای ئێزدیەوە چوو. بەجێهیشتنی کۆمەڵگای ئیزدی لە دەستی داعشدا لەبیرناکرێت.

تۆلۆس

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری تۆلۆسی باشووری فەڕەنسا کۆبوونەوە و کۆمەڵکوژی شەنگالیان شەرمەزار کرد.

دەن هاگ

لە شاری دەن هاگی هۆڵەندا کۆمەڵکوژی شەنگال شەرمەزارکرا و شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستانیش وەبیرهێنرانەوە.

ف.ق