له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په ئاماده بوون، ڕۆزا كاهیا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په لێدوانی دا.
«ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئێستا، هێرشێكی سه‌ختی كردۆته سه‌ر گه‌نجان»
له لێدوانه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئێستا هێرشێكی سه‌ختی كردۆته سه‌ر ژیانی گه‌نجان. بواره‌كانی ژیانی گه‌نجان به‌گوێره‌ی پڕۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی دیزاین كراوه و درێژه‌ی پێده‌درێت.
«ده‌یانه‌وێت ژیانێكی یه‌كڕه‌نگ بونیاد بنێن»
كاندیده‌گه‌نجه‌كانی هه‌ده‌په، هێرشه‌داگیركارییه‌كان له بواری ئابووری، ڕاكێشانی گه‌نجان بۆ به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، هێرشه‌كانی سه‌ر كولتوور، زمان، ناسنامه و ڕه‌نگه‌كانیان ده‌ستنیشان كرد و گوتیان: ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ده‌یه‌وێت ژیانێكی یه‌كڕه‌نگ بونیاد بنێن. زانكۆكان له جیاتی ئه‌وه‌ی ببنه ناوه‌ندی به‌رهه‌مێنانی زانست، بوونه‌ته ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه.
«ئێمه بۆ گۆڕین دێین»
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا باس له هێرشه‌كانی سه‌ر ئه‌كادیمیست، خوێندكاران و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نایانه‌وێت بچنه سه‌ربازی، كرا.
«گه‌نجانی دژه-میلیتاریست ده‌كه‌نه پارچه‌یه‌ك له شه‌ڕ. ئێمه وه‌ك گه‌نجانی هه‌ده‌په به‌و بارودۆخه ده‌ڵێین [ئیدی به‌سه]، ده‌نگی گه‌نجان، هاوشێوه‌ی ده‌نگی كۆڵانه‌كان، ده‌كه‌ینه پارچه‌یه‌ك له تێكۆشان له په‌رله‌مان. ده‌ڵێین: با بگۆڕێت و ئێمه بۆ گۆڕین دێین.»
كاندیده‌گه‌نجه‌كانی هه‌ده‌په ڕایانگه‌یاند: ئێمه به گه‌نجی ده‌ژین، ده‌بینه خاوه‌ن بۆچوون و بڕیار و ژیانێكی ئازاد بونیاد ده‌نێین. كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ها بونیاد ده‌نێین كه كولتوور و ناسنامه به ئازادی بژین. ئێمه به جیاوازی ره‌نگه‌كانمانه‌وه ده‌بین. په‌روه‌رده‌ی به‌خۆڕایی، زانستی، پێشكه‌وتوو، به یه‌كسانیی زایه‌ندی و په‌روه‌رده به زمانی دایك دێنینه ئاراوه.
«ده‌نگێك بۆ هه‌ده‌په، ده‌نگێك بۆ ده‌میرتاش»
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یاندا، كاندیده گه‌نجه‌كانی هه‌ده‌په گوتیان: «ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌بین، ده‌گۆڕێت. ئه‌گه‌ر ئێمه بڵێین ده‌گۆڕێت، ده‌گۆڕێت. ئێمه به گه‌نجی ده‌ستمان پێكرد، به گه‌نجیش سه‌ریده‌خه‌ین. ده‌نگێك بۆ هه‌ده‌په، ده‌نگێك بۆ ده‌میرتاش.»
s.m