كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌نگی ١٠٣ وێستگه‌ی ده‌نگدانی ڕه‌ت كرده‌وه
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌نگی ١٠٣ وێستگه‌ی دەنگدانی لە ٥ شاری عێراق و باشووری كوردستان ڕه‌ت كرده‌وه كه سکاڵای سووریا‌ن لەسەربووە.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌نگی ١٠٣ وێستگه‌ی دەنگدانی لە ٥ شاری عێراق و باشووری كوردستان ڕه‌ت كرده‌وه كه سکاڵای سووریا‌ن لەسەربووە.
ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی لەبارەی ئەنجامی سكاڵاكان سەبارەت بە هەلبژاردنی ١٢ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوکردەوە.
کۆمسیۆن ڕایگه‌یاند: «بەگشتی هەزار و ٤٣٦ سکاڵا لە دەنگدانی تایبەت، گشتی و هه‌نده‌ران لەسەر سندووقەکانی دەنگدان تۆمارکراون. دوای پێداچوونەوە بە سکاڵاکان لە لایەن ئەنجومەنی کۆمیسیارانەوە، ده‌ركه‌وت كه ٣٣ سکاڵا سوور بوون. بەو هۆیەوە دەنگی ١٠٣ وێستگه‌ی دەنگدان ڕەتکراونەتەوە.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمسیۆن، ئه‌و ١٠٣ وێستگه‌یه كه‌وتوونه‌ته شارەكانی بەغدا، هەولێر، نەینەوا، ئەنبار و سه‌ڵاحه‌دین.
s.m