لە ئامەد جەردەوانێک کوژرا

لە ناوچەی هەنێ-ی سەربە ئامەد سوپای تورکیا دەستی کردووە بە ئۆپراسیۆنی سەربازی، دوێنێ شەویش لەو ناوچەیە شەڕ ڕوییدا و لەئەنجامدا جەردەوانێکی سوپای تورکیا کوژرا.

لە ناوچەی هەنێ-ی ئامەد سوپای تورکیا دەستی کردووەتە ئۆپەراسیۆنی سەربازی و بەو هویەوە شەڕ ڕوویدا.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە هەرێمەکە دەست کەوتووە، شەڕەکە لە نیوەشەودا ڕوویداوە و لەو شەڕەدا جەردەوانێک کوژراوە و ژمارێکی زۆر لە سەرباز و جەردەوان بریندار بوون.

هەپەگە تائیستا لەم بارەیەوە بەیاننامەی بڵاو نەکردووەتەوە

ک-ش