لە ئیستەنبول ٢٤ کرێکاری فڕۆکەخانە زیندانیکران

٢٤ کرێکاری بیناسازی لە فڕۆکەخانەی ٣هەمینى ئیستەنبول کە دوێنێ برابوون بۆ داواکارى گشتی لە دادگا بڕیارى زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا.

سەربازان و یەکەی تایبەت رۆژی ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٨ هەڵیانکوتابوویە سەر شوێنى مانەوەى کرێکارانى بیناسازی لە فڕۆکەخانەى ٣هەمینى ئیستەنبول و نزیکەى ٦٠٠ کرێکاریان دەستگیرکردبوو. شەوی رابردوو ٢٤ کرێکاریان بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا.

داواکار گشتی لە گازی عوسمان پاشا هەلومەرجی خراپى کارکردنى کرێکارەکانى بە "پاساو" لێکدایەوە و دروستکردنى گروپێکى واتسئاپ بە ناوی "گروپی بەرخۆدان" کرد بە پاساو بۆ ئەوەى بڕیاری زیندانیکردنیان بەسەردا بسەپێنێت.

ر.م