لە ئەدەنە بەهۆی تیرۆری دەوڵەتى تورکەوە ٢٠ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە ئەدەنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٢٠ کەسیان دەستگیرکرد، کە منداڵیش لە ناو دەستگیرکراوەکاندایە.
پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە ئەدەنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٢٠ کەسیان دەستگیرکرد، کە منداڵیش لە ناو دەستگیرکراوەکاندایە.
داواکاری گشتیى کۆماری تورک لە ئەدەنە بڕیاری دەستگیرکردنى ٢٣ی کەسی دەرکرد.
پۆلیسی تورک لەسەر ئەو بڕیارە هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٢٠ کەسی دەستگیرکرد. ژمارەیەکى زۆر لەو کەسانەى دەستگیرکراون منداڵن.
لە کاتى هەڵکوتانى پۆلیسی تورک بۆ سەر ئەو ماڵانە، ٣ کەس کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرابوو لە ماڵ نەبوون.
ژ.ت