لە ئەدەنە خەباتکارێکى رۆژنامەى یەنی یاشام دەستگیرکرا

بەرپرسی بڵاوکردنەوەى رۆژنامەى یەنی یاشام لە ئەدەنە، ئا. موردا کاراکاش لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتى ئاکەپەوە دەستگیرکرا.

لە ئەدەنە لەسەر داواى داواکارى گشتی، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی موراد کاراکاش بەرپرسی بڵاوکردنەوەى رۆژنامەى یەنی یاشام لە ئەدەنە.

پۆلیس لە گەڕەکی ئانادۆڵۆ لە ناوچەی یورەگیر هەڵیکوتایە سەر ماڵەکەى کاراکاش و دەستیان بە پشکنینى ماڵەکەى کرد و لە دواى تێکوپێکدانى ناو ماڵەکەى، دەستگیریان کرد.

دواى ئەو پەلامارە، کاراکاش برا بۆ پشکنینى تەندروستى و لە دواى ئەوەش برا بۆ بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی ئەدەنە.

ئێستاش ئەوە ئاشکرابووە، کە کاراکاش لە ئەدەنەوە گواستراوەتەوە بۆ وان.

تا ئێستا هۆکارى دەستگیرکردنەکەى کاراکاش روون نییە.

ر.م