لە ئەدەنە سزای زیندانی بەسەر ٧ کەسدا سەپێندرا

لە شاری ئەدەنە ٧ کەس کە رەوانەی دادگای کرابوون، بە بیانووی بەشداریکردنیان لە روداوەکانی ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٦ و بە ئیدیعای "ئەندامی رێکخستنن" سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنێکی لێپرسینەوەدا کە لە لایەن داواکاری گشتی ئەدەنەوە بڕیاری لەسەر درابوو، ٦ی ئەم مانگە هێزە ئەمنیەکان هەڵیان کوتابووە سەر ماڵی هاوڵاتیان و لە ئەنجامدا ١٠ کەس دەستگیر کرابوون و رەوانەی بەشی سیاسی ئاسایشی شاری ئەدەنە کرابوون و بە بیانووی ئەوەی لە تەمەنی هەرزەکاریدا بەشداریان لە رووداوە کۆمەڵایەتیەکانی ئەو شارەدا کردووە، لێپرسینەوەیان لێکرا.

ئەو ١٠ کەسە دوای لێپرسینەوە رەوانەی دادگا کران و تاوانی بەشداریکردن لە روداوە کۆمەڵایەتیەکانی ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٦یان خرایە پاڵ و بە بیانووی "ئەندامی رێکخستنن' رەوانەی دادگای سزای سوڵح کران.

٧ کەس لەو دەستگیرکراوانە، بە ئیدیعای "ئەندامی رێکخستنن" سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا و رەوانە بەندیخانە کران، ٣ کەسی دیکەش سزای "زیندانی مالەوە"یان بەسەردا سەپێندرا و رەوانەی ماڵەوە کران.

ز.ش