لە ئەدەنە ١٠ کەس دەستگیرکران

پۆلیس لە ئەدەنە هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ١٠ کەسی دەستگیرکرد.

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد بە فەرمانی داواکارى گشتیی کۆماری لە ئەدەنە بڕیاری هەڵکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتییانى کورد دەرکرد و پۆلیسی تورکیش هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییانى کورد.

پۆلیسی تورک لەو هەڵکوتانەیاندا ١٠ کەسیان دەستگیرکرد. کەسە دەستگیرکراوەکان دواى پشکنینی تەندروستی رەوانەى بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەدەنە کران.

ژ.ت