لە ئەستەنبول ٣ ئۆتۆمبیل سووتێندران

گروپێک کە ناوی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسزی لە خۆی ناوە، رایگەیاند، لە ئەستەنبول ئاگریان لە ٣ ئۆتۆمبیلی 'هاوکارانی دەسەڵات' بەرداوە.

لە راگەیێندراوێکدا کە بە ناوی یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسز بڵاو کراوەتەوە، باس لەوە دەکرێت:" یەکینەکانمان ئاگریان لە ٣ ئۆتۆمبیلی هاوکارانی دەسەڵات بەرداوە و سووتاندوویانە."

لە راگەیێندراوەکەدا هیچ زانیارییەکی زانیار زیاتر لەمبارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

ز.ش