لە ئەنتالیاش لەدژی هەدەپە قەدەغە راگەیەنرا

بەرلەوەی ڕێپێوانی هەدەپە ئەنجامبدرێت، لە ئەنتاڵیاش بڕیاری (قەدەغەکردنی چالاکی و خۆپیشاندان) درا.

ترسی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە ' ڕێپێوانی دیموکراسی ' هەدەپە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و بەو هۆیەوە لە شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ و میتینگ و خۆپیشاندان ڕادەگەیەنێت.

پارێزگاریی ئەنتاڵیا بەرلە ئەنجامدانی ڕێپێوانی هەدەپە لە جۆلەمێرگ و ئەدرنە بڕیاریدا لەنێوان ١٣ بۆ ٢٠ی حوزەیران هەموو چالاکی و خۆپیشاندانێک لەناو شاردا قەدەغە بکرێن.

ف.ق