لە ئەڵمانیا گەنجێکى کورد بووە قوربانیى یاساکانى پۆلیس

یاساى ئەرکى پۆلیس، کە لە ویلایەتى باڤاریای ئەڵمانیا پەسەند کرابوو و بەهۆی سنووردارکردنى مافى هاووڵاتییانەوە ناڕەزایەتیى زۆرى لێکەوتبووە. ئێستا ئەو یاسایە گەنجێکى کوردى کردە قوربانیى توندوتیژییەکانى پۆلیس.

هاووڵاتیى کورد هاکان بینگۆل تەمەن ٢٥ ساڵ لە شارى دۆرتموندى ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات. رۆژی ١٤ى تەمووزی ٢٠١٨ تەلەفون بۆ براکەى دەکات و براکەى دەڵێت، لەگەڵ کروپێکدا مشتومڕیانە و دواى ئەو مشتومڕە ژمارەیەکى زۆر پۆلیس چوونەتە شوێنى کۆبوونەوەى ئەو گروپە و براکەى هاکان بینگۆل.

کاتێک هاکان بینگۆل دەچێت بە هانای براکەیەوە، دەبینێت پۆلیس هێرشیانکردووەتە سەر براکەى، هاکان بە پۆلیسەکان دەڵێت، لە براکەى نەدەن و ئازارى پێنەگەیەنن، بەڵام پۆلیسەکان نەک هێرشەکەیان بۆ سەری رانەگرتووە، بەڵکو بە قورسى هێرشیان کردووەتە سەر هاکان بینگۆل و توندوتیژیى بەرامبەر ئەنجام دەدەن و بە بۆکس دەموچاوی رەش و شین و مۆر دەکەنەوە و جنێوى پێدەدەن و سۆکایەتیى پێدەکەن.

بینگۆل دەڵێت، لەو کاتەدا کە پۆلیس لێیانداوە کەسێک لە ماڵێک هاتوەتە دەرەوە و هێرشەکان پۆلیسان کردووەتە سەر و دەستگیریان کردووە. بینگۆل برایە نەخۆشخانە و راپۆرتى پزیشکیى لەسەر توندوتیژییەکە وەرگرت و پزیشک راپۆرتى ئەوەى پێداوە، کە تاوەکو چاکبوونەوەى، تواناى کارکردنى نییە.

لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد

دواى ئەوەى ئەو رووداوە لە میدیاکاندا بڵاوبوویەوە، پۆلیسى دۆرتموند داوایان لە بینگۆل کردبوو، سکاڵایان لە دژى تۆمار نەکات، بەڵام هاکان بینگۆل ئەو داوایەى پۆلیسى قبوڵ نەکردووە و سکاڵاى لە دژى پۆلیس تۆمارکردووە.

بۆ ئەوەى لێکۆڵینەوەى باشتر لەسەر رووداوەکە بکرێت، دۆسیەى لێکۆڵینەوەکە لە بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى دۆرتموندەوە گواسترایەوە بۆ پۆلیس ریکلاینگهاوسن.

ر.م