لە باسلی سویسرا چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە پەنابەر رێکخرا

دەوڵەتى تورک هەزاران پەنابەری رەوانەى سەر سنووری یونان کردووە و حکومەتى یونانیش رێگری لە پەڕینەوەى پەنابەرەکان دەکات. ئەوەش دۆخێکى قورسی بۆ پەنابەران دروستکردووە، بۆیە بۆ پشتیوانى لە پەنابەران لە شاری باسلی سویسرا رێکخرا.

رێکخراوەکانى بواری پەنابەران و گروپەکانى گەنجانی ئەڵتەرناتیڤی سویسرا و نوێنەرانی ژمارەیەکى زۆر لە رێکخراوەکانى کۆمەڵی شارستانی بەشداری چالاکییەکە بوون، کە کاتژمێر ١٩ی ئێوارەى دوێنێ لە کلاراپلاتز و بە بەشداریى ٢٠٠ کەس رێکخرابوو.

چالاکوانان لە دژی سیاسەتى دەوڵەتەکانى تورک و یونان لە دژی پەنابەران دروشمیان وتەوە.

سەرباری رێگریی پۆلیس، چالاکوانان پێداگربوون لەسەر رێپێوانەکەیان و رێپێوانەکەیان ئەنجامدا.

هەروەها راگەیاندراو خوێندرایەوە و داواى پشتیوانیکردن لە پەنابەران کرد.

ژ.ت