لە برەمنی ئەلمانیا کۆمەڵکوژی شەنگال ئیدانە کرا

لە شارۆچکەی ئاچمنی سەر بە شاری بریمنی ئەلمانیا کۆمەڵکوژی شەنگال لە شەشەمین ساڵیادیدا ئیدانە کرا.

چالاکیەکە بە بەشداری کوردستانیان بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد. دواتر چەند وتارێک پێشکەش کرا.

قسەکەرەکان تیشکیان خستە سەر پێگەی شەنگال و سڵاویشیان نارد بۆ ئەو گەریلایانەی بە هانای شەنگالەوە چوون و ئێستاش لە حەفتانین لە خۆڕاگریدان.

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمی 'بێدەنگی هاوبەشیکردنی کۆمەڵکوژیە'، 'بکوژ ئەردۆغان' و 'ئەردۆغان بکوژی منداڵان' کۆتایی پێهات.

ز.ش