لە بیلەفێڵد یادی شەهیدان کرایەوە
لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا یادی شەهیدان کرایەوە.
لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا یادی شەهیدان کرایەوە.
لە چالاکیی یادکردنەوەى شەهیداندا یادی زەکی شەنگالی (ئیسماعیل ئۆزدەم)، قاسم ئەنگین (ئیسماعیل نازلکول)، ئەرداڵ (ئەنگین سینجار)، گوڵستان ئاکسۆی (هێڤی گابار)، رۆنی مونزور (مەحمود لاچین)، مەعسوم کۆرکماز (عەگید)، دەلال ئامەد (هولیا ئەرۆگلو)، ئاتاکان ماهیر (ئیبراهیم چۆبان) و عەگید گارزان (موراد کالکۆ) کرایەوە.
بنەماڵەى شەهیدان، ئەندامانی کۆمەڵەکان، ئەندامانی رێکخستنی گەنجانی تەکۆ – ژن و بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ بەشداری یادەکە بوون.
لە یادەکەدا تاهیر کۆچەر هاوسەرۆکی کۆن مەد و خوشک و برازای زەکی شەنگالی وتەیان پێشکەشکرد.
دوای سینەفزیۆنێک لەسەر ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوە، دیکۆمێنتارییەک لەسەر ژیانی زەکی شەنگال بۆ ئامادەبوان نمایش کرا.
یادەکە بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' ، 'بێ سەرۆک ژیان نابێ' و 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆتایی پێھات.
ژ.ت