لە بیلەفێڵدی ئەڵمانیا رێپێوان لە دژی توندوتیژی پۆلیسی نەژادپەرەست

شەوی ٦ی حوزەیران لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا ٢ گەنجی رەشپێست لە پارکێکدا دانیشتبوون و لەلایەن پۆلیسەوە هێرشێکى نەژادپەرەستانەیان کرایە سەر و دەستگیرکران. بە رێکخستنی چالاکییەک ئەو ھێرشە نەژاپەرەستانەیەى پۆلیس ئیدانەکرا.

لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا ٢ گەنجی رەشپێست لە شەوی شەممە ٦ی حوزەیراندا لە پارکی کاسیلبرینک دانیشتبون و لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیانکرایە سەر. دواى ئەوەى ڤیدیۆی ئەو ھێرشەى پۆلیس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەى لێکەوتەوە و ئێوارەى دوێنێ نزیکەى هەزار چالاکوانی دژە فاشیست لە بیلەفێڵد چالاکییان ئەنجامدا.

چالاکوانانی گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی ئازادیش بەشداری رێپێوانەکە بوون.

لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانى دژ بە فاشیزم وترانەوە و پەیامی پشتیوانیی خۆیان لە دژی نەژادپەرەستی و داگیرکەری و نایەکسانی بڵاوکردەوە.

ژ.ت