لە بەرلین یادکردنەوەی شەهیدان کرایەوە

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا یادی شەهیدان ناڤدار سەرهات و سلا هەژار کرایەوە.

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا یادی شەهیدی گەریلا ناڤفار سەرهات (داود ئوزسولار) کە لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٨  سلا هەژار (جەمیلە ئوچار) کە لە ١٤ی نیسانی شەهید بوو کرایەوە.

مەراسیمی یادکردنەوە لە لایەن کۆمسیۆنی خانەوادەی شەهیدانی بەرلین لە کۆمەڵەی ناوەندی کۆمەڵگای کوردستانی ئازاد بەڕێوەبرا.

خانەوادەی شەهید ناودار سەرهادیش بەشداری مەراسیمەکەدا کرد.

'دۆخەکەیان قبوڵ نەکرد'

زۆزان سەرهات سیاسەتمەداری کورد لەسەرەتا قسەیکرد و وتی، "شەهیدان دۆخەکەیان قبوڵ نەکرد و بۆ ئامانجی جیهان و وڵاتێکی ئازاد بەڕێکەوتن. باش بینیان کە سیستمی جیهان تا چ ڕادەیەک ڕزیوە و ناتوانن وڵامی داواکاری مرۆڤایەتی بدەنەوە. بۆ ئەوەش لە چیاکانی کوردستان دەستیان بە خەبات کرد."

'سەرمان بەرزە'

باوککی شەهید سەرههات، ئیبراهیم ئوزسولاریش وتی، "ناڤدار کوڕمان بوو، بەڵام شەهیدی هەموومانە. ئێمە سەربەرزین. دوای ئەوەی کوڕەکەم رووی، خوشکەکەشی ئەو ڕێگایەی گرتەبەر. لە زانکۆ دەیخوێند، کار و خانەوادەی هەبوو. لەگەڵ ئەوەش کچە ٥ ساڵەککەی بەجێهیشت و وتی، :باوکە لەکاتێکدا کە لە کۆبانێ گەلەکەمان بووردۆمان دەکرێت، نابێت من لە ئەوروپا بم و چوو.

گەنجەکانمان بۆ شەرەف و ئازادی ئێمە گیانیان فەدا کرد. سەرمان بەرزە. هەزار سڵاو لە رێبەر ئاپۆ و ئەو شەرەفەی کە بە ئێمە بەخشی."

ف.ق