لە تارسوس بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێرێ دەڕابەکان داخران

لە تارسوس بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگیڕی ١٥ی شوبات بەرانبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دوکاندارەکان دەڕابی دوکانەکانیان نەکردەوە.

لە گەڕەکی شاهینی تارسوسی مێرسین بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لە بەرانبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان دوکاندارەکان دەڕابەکانیان نەکردەوە.

بەو هۆیەوە هێزەکانی پۆلیس چوونە گەڕەکەکە و داوایان کرد دوکانەکان بکرێنەوە.

بە بڵندگۆ ڕاگەیەنرا هەر کەسێک دوکان نەکاتەوە، سزای پارەی بەسەردا دەسەپێنرێت.

ف.ق