لە تورکیا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٦٨ کەس گیانیان لەدەستداوە

حکومەتی تورکیا ئاشکرای کرد بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتەوە ١٦٨ کەس.

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا لە سەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەرراگەیێندراوێکی بلاو کردەوە و وتی:"لە تورکیا ژمارەی تووشبووان گەیشتە ١٠ هەزار و ٨٢٧ کەس و بە گشتی ١٦٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی ئەم راگەیێندراوەی وەزیری تەندروستی تورکیا، ئاشکرا دەبێت کە تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٦١٠ حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆمار کراون.

دوێنێ ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، ٢٣ کەس بوو، بە گشتی ژمارەیان ١٣١ کەس بوو. یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ١٠ی ئازاردا بوو.

ز.ش